كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی “بی ئاڕ تی” هێڵه‌كانی یه‌ك و چواری تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له چواررێیانی “وه‌لی عه‌سر”ی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، مه‌ئموورانی حه‌راست و ناحییه‌ی خه‌ته‌كانی بی ئاڕ تی به ئاماده بوون له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌یان له شۆفیرانی ناڕازی كرد كه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حقووق و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن و له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، مان ده‌گرن.