كۆمه‌ڵێك له شۆفیر كامیۆنه‌كانی شارستانی سه‌راوان، ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی نه‌درانی سووته‌مه‌نی تایبه‌ت به كامیۆنه‌كان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به باتڵ كردنی كارتی سووته‌مه‌نی شۆفیران له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بوون. شۆفیرانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: زۆربه‌ی كاره‌ته‌كانی سووته‌مه‌نی شۆفیرانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ناوشاری و ده‌ره‌وه‌ی شار مه‌سدوود كراوه و به‌رپرسان له حاڵێكدا ئه‌م كارتانه‌یان باتڵ كردووه كه ڕۆژانه به سه‌دان لیتر سووته‌مه‌نی له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی هه‌نارده‌ی ئه‌ودیوی سنووره‌كانی ده‌كرێ. شایانی باسه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا كارتی سووته‌مه‌نی شۆفیركامیۆنه‌كانی شارستانی “قه‌سرقه‌ند”یش باتڵ كراوه و ئه‌م شۆفیرانه له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م هه‌وڵه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.