ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفیرانی ناوه‌ندی بێهداشتی شارستانی ئیرانشار له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌حاڵێكدا په‌رداخت ناكرێ كه خاوه‌نی ماشێنه‌كان خۆیانن و ئێستهلاك و هه‌زینه‌ی سووته‌مه‌نی ماشێنه‌كانیش له ئه‌ستۆی خۆیانه. شۆفیرانی ناڕازیی له‌ئاست دواخرانی به‌رده‌وامی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین و ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، شیفتی كاریان بۆ ١١ سه‌عات چووه‌ته‌سه‌رێ. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، به‌هۆی هه‌زینه‌ی ئێستهلاكی ماشین، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به‌ڕێوه‌بردنی بژێوی ژیان، دانه‌وه‌ی وام و كرێ ماڵ و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، گوزه‌رانیان له بارودۆخێكی دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێ.