كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی نێوشاریی قۆم، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌رنه‌چوونی به‌ڵگه‌ی هاتووچۆ بۆ هه‌ندی له شاره‌كانی دیكه، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به پهسهندكراونی ستادی میللی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، هاتووچۆهكانی ناوشاری له شاره‌كان به ڕاگه‌یاندنی “بارودۆخی زه‌رد” ئازاد كراوه، به‌ڵام كاتێك كه به‌نیازن له ناو شار بچنه ده‌ره‌وه و هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه كه بارودۆخی نارنجی تێیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بكه‌ن، پێویستیان به به‌ڵگه‌ی هاتووچۆیه. ده‌شڵێن: له ئێستادا شاری قۆم له بارودۆخی زه‌رد دایه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نێوشاری بۆ شۆفیران ده‌رنه‌كراوه.