
كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارسیان، ئاغار و دلان، له ناڕه‌زایه‌تیی به حه‌جمی بوونی قه‌رارداده‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٢٧٦ كه‌س له شۆفیرانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی كه به‌رپرسایه‌تی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران و هه‌ندێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تیان له ئه‌ستۆیه، له‌ئاست حه‌جمی بوونی قه‌رارداده‌كانیان به‌دوای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌رحی “خویش كارفه‌رمایی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی به ئیجرایی كردنی ئه‌م ته‌رحه، به نیازن كه قه‌راردادی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌یمانكاره‌كانی شیركه‌ت بكه‌ن به حه‌جمی. به‌م جۆره ئه‌منییه‌تی شوغڵی كرێكارانی واحیدی باربه‌ری ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مه‌زایاكانیشیان داده‌نێ.
