ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی به‌شی خسووسی شیركه‌ت واحید، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت لێیان و هه‌روه‌ها دواخرانی حقووقه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی تاران له شه‌قامی میرعماد كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به گرانی قه‌ته‌عاتی كۆمه‌كی و هه‌زینه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕاگرتنی ئۆتۆبووسه‌كان، نه‌ته‌نیا له لایه‌ن شاره‌داریی و شیركه‌تی واحید هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێ ناكرێ، به‌ڵكوو حقووقه‌كانیشیان كه ده‌خرێته سه‌ر كارتخانهكانی شیركه‌ت، تا ماوه‌یه‌ك له حیسابی شیركه‌ت واحید ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا تا پێنج مانگ حقووقه‌كانیان دوا ده‌خرێ. ده‌شڵێن: له ساڵی ٨٥وه یارانه به به‌شی خسووسی شیركه‌ت دراوه، به‌ڵام شۆفیره‌كان هیچ یارمه‌تییه‌كیان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گۆڕینی ته‌گه‌ر، ڕۆن و باتری پێ نه‌دراوه.