پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حقووق و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده ده‌رمانییه له ئۆستانی ئه‌لبۆرز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “تا كاتێك كه حقووقهكانمان وه‌رنه‌گرین، كۆتا نایه‌ین”، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه تاكاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن. پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی كه‌ره‌ج له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان له‌چاو ساڵه‌كانی ٩٧ و ٩٨ هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و ده‌ڵێن: له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو حقووقه‌كانیان به‌ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، سه‌نه‌واتی كۆتایی كاریان هه‌تا ئێستا پێ نه‌دراوه.