كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆڕسازیی قه‌زوێن، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، بڕیاربوو بۆ په‌رداخت كردنی بڕی ٢٦ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكاران، سه‌هامی شیركه‌تی “نیروو كۆلێر” كه پێوه‌ندی به شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێنه‌وه هه‌یه بفرۆشترێت و نزیكه‌ی ٢٠ میلیارد تمه‌ن، مۆتاڵباتی مۆزدی و حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران په‌رداخت بكرێ. ده‌شڵێن: به‌رپرسان به پێچه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئۆستانداریی، سه‌هامی شیركه‌تی “نیروو كۆلێر”یان به ڕێژه‌ی ١٦ تا ١٧ میلیارد تمه‌ن فرۆشتووه و به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌یكه ئه‌م بڕه پاره‌یه بخه‌نه حیسابی دادگوسته‌رییه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، به‌هۆكاری نادیار ئه‌م پووڵه‌یان خستووه‌ته خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران هیچ خه‌به‌رێك نییه.