كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی ئه‌لبۆرز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ٢٦ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه و زۆربه‌ی كرێكاران له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه ئێستا له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: یه‌كێك له خواسته سه‌ركییه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ته. كرێكارانی ناڕازیی له‌درێژه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه به سه‌رنج دان به ئاماده‌نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت و ته‌عتیل كرانی هێڵی به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوه‌نده له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به‌رپرسان ده‌بوایه ڕێگا چاره‌یه‌كیان بۆ ئه‌م په‌یدا بكردایه.