ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته و وڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان، كرێكارانی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیان دایهكۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئامانجیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه په‌یگیری خواسته‌كانیان بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ندین ڕۆژ، كاتێك دووباره له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه و‌ڵامیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه، بڕیاریان داوه كه ئه‌مجاره‌یان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شووش ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌دواكه‌وتووه و حه‌قی بیمه‌ی ده‌رمانیشیان پێنه‌دراوه.