كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی ڕه‌ستن و چنینی ژماره یه‌ك له قائیمشار، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان بۆ دووهه‌مین جار له‌ئاست شێوازی قه‌رارداده‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به قانوونی كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه قه‌راردادی سپی ئیمزا و كاتی سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان بوون. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌ستنی قه‌راردادی سپی ئیمزا به‌واتای نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری له كۆمه‌ڵگایه و له‌وه نیگه‌رانن كه وه‌ك به هه‌زاران كرێكاری دیكه كه بێكار كراون، ئه‌وانیش له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا له‌سه‌ر كار ده‌ركرێن.