كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوچه‌ی ئازادی ماهشههر، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به سوئیستفاده‌ی كارفه‌رماكان له كۆرۆنا و ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له حاڵێكدا كه كرێكارانی ناوچه‌ی ئازاد له مافی یاسایی خۆیان بێبه‌شن و له بارودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كارفه‌رماكانی ناوچه‌ی ئازادی ماهشههر به كه‌ڵك وه‌رگرتنی له بارودۆخی قه‌یراناوی سه‌رچاوه گرتوو له كۆرۆنا، به جێگه‌ی كرێكارانی په‌یمانی كه‌ڵك له كرێكارانی ڕۆژمۆزد وه‌رده‌گرن. ده‌شڵێن: له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ١٥ كرێكاری په‌یمانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و له‌جێگه‌یان كرێكارانی ڕۆژمۆزد دامه‌زراون.