كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی ئه‌هه‌ر ـــ مێشگین شار به دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی دیاری كرا‌و له لایه‌ن ئیداره‌ی كار سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی گه‌ڵارێزان سه‌رله‌نوێی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران سه‌ره‌تا به‌مه‌به‌ستی نیشان دانی ئێعتڕازی خۆیان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دوای پێدانی به‌ڵێن له لایه‌ن ئیداره‌ی كاری ئه‌هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، چوونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: ئێستا به‌دوای ته‌واوبوونی كاتی دیاری كرا‌و، حقووقه‌كانیان كه ٤ تا ١٠ مانگه دواخراوه په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان له وڵات، هێشتا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و چه‌ندین مانگه كه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژێوی ژیانیان تووشی كێشه بوونه‌ته‌وه.