كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به‌خۆ بواردن له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاستی شار، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا، به‌م مه‌به‌سته چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناونده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه.