ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی شاره‌داریی سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، له‌حاڵێكدا كه شاره‌داریی بڕیار بوو به‌دوای وه‌رگرتنی وامێكی ١٠ ملیارد تمه‌نی، حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌یان په‌رداخت بكات، به‌ڵام به بیانووی كێشه‌وگرفتی ئیداریی له كۆتایی ڕۆژانی ساڵ ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌ده‌ستی خاڵی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو بنه‌ماڵه‌كانیان.