ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ سه‌رماوه‌ز، فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه خوازیاری دامه‌زرانیان له ئاموزش و په‌روه‌رشن، ده‌ڵێن: له كۆی ٢٤ هه‌زار فێركاری نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، شه‌ش هه‌زار كه‌سیان كه زۆربه‌یان ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌ن نه‌یان توانیوه له ئازمونی ئێستخدامی ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ قه‌بووڵ بن و هه‌روا چاوه‌رێی به‌ڵێنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار.