کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان له‌ سلێمانی

دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ جارێکى دیکە له‌ دژى دانەمەزراندنیان لە سلێمانى كۆبوونه‌وه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژمارەیەک لە دەرچووانى یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵەکانى ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لە سلێمانى ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دامەزراندنیان بوون. شایانی باسه‌، ناڕازییان ئاماژەیان بەوەکردووه‌ كه‌ لە ئەگەری دانەمەزراندنیان هەڵوێستى دیکەیان دەبێت و مانگرتنى سەرتاسەریی رادەگەیەنن. ئەمه‌ لەکاتێکدایه كه‌ هه‌تا ئێستا چەندینجار خوێندکارە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و داوای دامەزراندنیان کردووە، بەڵام تائێستا وەڵامى داواکانیان نەدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-