كۆمه‌ڵێك له دووكاندارانی پاساژه‌كانی قۆروه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌ت هیچ ڕێكارێكی بۆ پشتیوانی له بازاڕییان دیاری نه‌كردووه و سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه باس ده‌كرێن بۆ بازاڕییان نه‌ناسراوه، چونكه هه‌تا ئێستا هیچ یارمه‌تییه‌كی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی كه بۆ توێژی زیان به‌ركه‌وتوو له‌به‌ر چاو گیراوه، به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه. شایانی باسه، ئه‌م دووكاندارانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌هۆی ته‌عتیلی بازاڕ و پشتیوانی نه‌كرانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی “ئیمام جومعه‌ی” قۆروه ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.