خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بۆ جارێکی دیكه لە بهرامبهر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر كۆبوونهوه و خوازیاری دامهزراندنیان بوون.
به پێی ڕاپۆرتهكان، خوێندكارانی ناڕازیی له ڕگهیاندنێكدا ڕایانگهیاند، پاش ئەوەی لە ڕێكهوتی ٢٣ی جوولای ٢٠١٨ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەچوارچێوەی پێداویستی وەزارەتەکەیاندا، داواکاری دامەزراندنی خوێندکارانی دەرچووی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی بەمەبەستی دامەزراندنی هەمیشەیی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووه، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەکراوە و دانهمهزراون. هەروەها خوێندکارەکان ڕایانگەیاندووه كه تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبن لە كۆبوونهوه و مانگرتن و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران چۆڵ ناکەن تا وەڵامێکی یەکلاییکەرەوە وەردەگرن.