كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌وتی په‌سه‌ندكردنی فه‌رمانی سندووقی خانه‌نشینی سه‌باره‌ت به تۆمار كردنی ناوی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه له‌م سندووقه، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه پێشتریش ئه‌م خانه‌نشین كراوانه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌وتی په‌سه‌ندكردنی فه‌رمانی سندووقی خانه‌نشینی، ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئێقتساد، دارایی و وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م سندووقه وه‌ك ئه‌ندامانی غه‌یره نه‌وتی سندووق و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی خانه‌نشین كراوان، ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.