ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی ئیسفه‌هان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، سه‌رله‌نوێی له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌ق ئابه به كه‌شاوه‌رزانی ئه‌م ناوچه‌یه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
جووتیاران و خاوه‌ن باغه‌كانی شه‌رق و غه‌ربی ئۆستانی ئیسفه‌هان به‌هۆی ده‌وره‌یی بوونی كردنه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود و وشك بوونی به‌رده‌وام ئه‌م ڕووباره، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵ چه‌ندین جار له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌م ته‌وه‌ره و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گوزه‌رانیان بوون. مه‌زراكانی ئیسفه‌هان نزیكه‌یی ٥٦٣ هه‌زار دۆنمه كه به سه‌رنج دان به كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، ته‌نیا ٢٩٠ هه‌زار دۆنم له‌م مه‌زرایانه به‌كار ده‌هێنرێن.