
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان بۆ چه‌نده‌مین جار له درێژه‌ی په‌یگیرییه‌كانیان بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوان، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری دادستانی شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕۆژی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌وه كه به‌خشنامه‌یه‌ك له لایه‌ن سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌باره‌ت به پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوان ده‌ركراوه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی و باقی زیندانییه‌كانی دیكه، هه‌موو ڕۆژێك به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ئازادنه‌كردنی به‌ندكراوان ده‌چنه لای دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر زیندانه‌كان و ئه‌مجاره‌ش له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، له‌به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری دادستانی شاری تاران كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن، له‌م بارودۆخه‌ی قه‌یراناوییه‌دا كه نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتییان به تایبه‌ت به‌ندكراوان، به‌رپرسایه‌تیی پاراستنی ئه‌م به‌ندكراوانه له ئه‌ستۆی ناوه‌ندی قه‌زاییه و ده‌بێ هه‌رچی زووتر ئه‌م به‌ندكراوانه ئازاد بكرێن باخود بنێردرێنه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی.
