كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاره‌كانی ئێران له‌وانه، تاران، كرمان، بۆجنوورد، ڕه‌شت، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، ئیلام، ته‌ورێز، شووش، كرماشان، ئێسفرایه‌ن، خۆڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، هه‌مه‌دان، برووجێرد، یه‌زد و شیراز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار له ناڕزایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه، ئۆستانداریی، فه‌رمانداریی و ته‌ئمینی ئیجتماعی شاره‌كانی خۆیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان، په‌رداختی پاداشی ئاخری ساڵ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفتی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ژمار كردنی حقووقی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له پێشینه‌ی كاریان بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر به خواسته‌كانیان سه‌رنج نه‌درێ، تا كاتێك كه به داخوازییه‌كانیان ڕابگه‌ن درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.