كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتانی “جی ٧” واته ئه‌مریكا، كانادا، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، ئینگلیس، ئیتالیا و ژاپۆن، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی ئووت، ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له شاری “بیاریتز” له فه‌ڕانسه ده‌ستی پێكرد. له ساڵی ١٩٧٥ی زایینی، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه و سه‌رۆك وه‌زیری ئاڵمان بۆ یه‌كه‌م جار پێشنه‌یاری كۆبوونه‌وه‌ی وڵاته ئابوورییه‌كانی جیهانیان هێنایه گۆڕێ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێشنهیاره، سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌ی جی ٦ و پاشان جی ٧ پێكهات. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا ناكۆكیی نێوان ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا و جی ٧ تا ئه‌م ڕاده‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له ساڵی ٢٠٠٣دا كه ناكۆكیی نێوان وڵاتانی ناسراو به “ئۆڕووپای كۆن” ده‌بینرا و ئه‌مریكا به‌هۆی هێرش بۆ سه‌ر عێراق، دیواری جی ٧ی له‌رزاند، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیری ئاڵمان ڕایگه‌یاند كه توانای كه‌م كردنه‌وه و چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانیان هه‌یه.
به‌ڵام، ناكۆكییه‌كانی ئێستای كۆبوونه‌وه‌ی جی ٧، له سه‌ر پرسی شه‌ڕی بازرگانی، قه‌یرانی ژینگه، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، به‌رجام و قه‌یرانی كۆچبهرین. ئه‌م پرسانه به جۆرێك ئاڵۆزن كه ته‌نانه‌ت زانایانی ئابووریی بۆرژوازیش سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی وه‌ك ڕكوودی ئابووری و دووباره بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ساڵی ٢٠٠٨ هۆشداریان داوه.
ئه‌گه‌رچی جی ٧، بۆ سه‌رده‌مێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆگرافیای سیاسیی جیهان بوو به‌ڵام له ئێستادا تووشی ئاڵۆزی و چه‌ند ده‌سته‌یی بووه. وڵاتی چین وه‌ك دووهه‌مین هێزی ئابووریی جیهان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری نه‌كردووه و ڕووسیه‌ش وه‌ك وڵاتێكی زل هێز كه جۆگرافیای سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بێ به‌شداری ئه‌و به‌ده‌ست نایه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كۆبوونه‌وه‌ی جی ٧دا په‌راوێز خراوه و وڵاتی هێندیش كه جیهانی سه‌رمایه‌داری وه‌ك گه‌وره‌ترین دیمۆكراسیی جیهان ناوی لێده‌بات، ته‌نیا وه‌ك میوان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بووه. له ڕاستیدا گۆشه‌گیر بوونی ئه‌م سێ وڵاته له كۆبوونه‌وه‌كانی جی ٧ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له‌م ماوه‌یه‌دا جۆگرافیای سیاسیی جیهان ئاڵووگۆڕی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
له ئێستادا هه‌ر كام له پرس و باسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی وڵاتانی به‌شداربوو زیاتر لێك دوور ده‌خاته‌وه و كێشه و ناكۆكی نێوانیان له دوای هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قووڵتر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر له دانیشتنه‌كانی ساڵی ڕابردوو له كانادا نه‌یانتوانی به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربكه‌ن، ئه‌مساڵ ته‌نانه‌ت توانای ئاماده‌كردنی پێش نووسی ئه‌م بهیانییهیهشیان نه‌بوو. فه‌ڕانسه به هه‌موو توانایه‌وه به دژی ده‌سه‌ڵاتی ئاڵمان له یه‌كیه‌تیی ئۆرووپادا ده‌چێت. ده‌وڵه‌تی ڕاسیستی ئیتالیا خۆی به قوربانیی یه‌كگرتوویی ئاڵمان و فه‌ڕانسه داده‌نێت. بریتانیا به جۆرێك خۆی له یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا به بێگانه ده‌زانێت كه به نه‌فره‌تێكی زۆره‌وه خۆی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌م ناوه‌نده ئاماده كردووه. مشت و مڕ و شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ڕۆژێك پێش كۆبوونه‌وه‌كه، ناكۆكیی جیدیی بریتانیا و یه‌كیه‌تیی ئۆرووپای خسته ڕوو. ته‌نیا خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان ڕه‌نگه ئه‌وه بێت كه هاوكات له‌گه‌ڵ لاوازبوونی هێزی ئابوورییان، له به‌رامبه‌ر وڵاتی چین دا ، ژێر پێی یه‌كتر خاڵی نه‌كه‌ن. له خۆڕانییه كه وڵاتانی هێند و ئۆسترالیاش بانگهێشتی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كراون به‌و هێوایه‌ی كه شایه‌د ئه‌و دوو وڵاته بتوانن له شه‌ڕی ئابووریی نێوان غه‌رب و چین پشتیوانیان بن. هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی نوێنه‌رانی ٥ وڵاتی ئه‌فریقاییش له خزمه‌ت ئه‌م ئامانجه‌دا بووه. هه‌ركام له وڵاتانی جی ٧ به نیازن به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقایی، هێرشی ئابووریی چین بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاتانه، سنووردار بكه‌ن. ترامپ زیاتر له هه‌مووان خۆی به به‌رپرسی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چین ده‌زانێت به‌ڵام كێشه‌ی ترامپ ئه‌وه‌یه كه شه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، ئابووریی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی گه‌وره به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. به پێی ئامار و داتاكان، باروودۆخی ئابووریی ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی كه ترامپ به لایه‌نگرانی خۆی داوه، به جۆرێكه كه باس له ڕكوودی ئابووری ئا‌مریكا و كۆتایی ململانێی بازرگانیی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ چین ده‌كرێت. ئاسه‌واره زیانباره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه بازرگانییه ڕۆژ له دوای ڕۆژ له سه‌ر ئابووری وڵاتی ئه‌مریكا ده‌بینرێت. سه‌پاندنی ١٠ له سه‌د ماڵیات به‌سه‌ر كالا هاورده‌كانی چین به بڕی ٣٠٠ ملیارد دولار، زیاتر له جاران سه‌ره‌نجی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مریكایی به‌ره‌و خۆی ڕاكێشاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ماڵیاتی سه‌پێندراو، ده‌چێته سه‌ر قیمه‌تی كالاكان و بۆ به‌كارهێنه‌ر قیمه‌تی ده‌ڕواته سه‌ر. له لایه‌كی دیكه‌وه ساڵی ٢٠١٨ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ری ئاژه‌ڵداران به‌هۆی چوونه‌سه‌روه‌ی ماڵیات، مه‌جبوور بوو ١٢ ملیارد به‌م به‌شه ته‌رخان بكات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له مانگی ژووئیه‌ی ئه‌مساڵیشدا ڕایگه‌یاند كه ١٦ ملیارد دۆلاری دیكه ده‌داته به‌شی ئاژه‌ڵداری. ته‌نانه‌ت به‌شێك له سه‌نعه‌تی ئه‌مریكا له‌وانه فوولادسازی كه به براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بازرگانییه ده‌هاته ئه‌ژمار، له ئێستادا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی به‌رهه‌مهێنان و هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی فوولاد به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ده‌ستی داوه‌ته ده‌ركردنی كرێكاران.
سه‌ره‌ڕۆیی ترامپ به‌جۆرێكه كه ته‌نانه‌ت ماكرۆن واته قاره‌مانی ئێئۆلیبراڵی ئۆرووپاشی مه‌جبوور كردووه كه سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئێستا به تایبه‌ت شه‌ڕی بازرگانی هۆشدار بدات و هیوادار بێت كه بتوانێ وڵاتانی جیهان به‌م قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت كه ده‌ست له شه‌ڕی بازرگانی هه‌ڵگرن. مه‌كرۆن باش ده‌زانێت كه درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بازرگانییه، جیهانی سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵتر ده‌بات. ئه‌وه دبینێت كه شه‌ڕی بازرگانی هه‌تا ئێستا ئاسه‌واره زیانباره‌كانی له‌سه‌ر بازاری بوورس داناوه و هاوشێوه‌ی خوێندكارێكی زیره‌ك له زانكۆی سه‌رمایه‌ی ماڵی، زوو مه‌ترسییه‌كانی هه‌ست پێكردووه و هۆشداری داوه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی جی ٧ ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دانیشتنه‌كانی ئه‌مساڵیان “خه‌بات له دژی نابه‌رابه‌ری“یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ته‌نزێكی تاڵ و فریودانی ئاشكرای چه‌ندین ملیارد ئینسانی سه‌ر ئه‌م عهرزهیه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی نابه‌رابه‌ریی له جیهان، خۆی به قاره‌مانی خه‌بات له‌دژی نابه‌رابه‌ری پێناسه ده‌كات. له ڕاستیدا گرینگ‌ترین ته‌وه‌ر ڕسوا بوون و ئاشكرا بوونی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌دارییه له لایه‌ك و خه‌بات و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه دژه مرۆییه له لایه‌كی تره. بێ گۆمان خۆپیشاندانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی له فه‌ڕانسه له دژی كۆبوونه‌وه‌ی جی ٧ له هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ڕێگایه بوو كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.