سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی بهرانباری ١٤٠٠ی هه‌تاوی، مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی “تاران”، “ته‌ورێز”، “شیراز”، “ئیسفه‌هان”، “یه‌زد”، “كه‌ره‌ج”، “قه‌زوین”، “نه‌وشه‌هر”، “گیلان”، “مه‌ریوان”، “نه‌یشابوور”، “ڕامهۆرمۆز”، “سنه”، “سه‌قز”، “مه‌ڵایه‌ر”، “ئیزه”، “”بابۆل”، “گۆڵپایگان”، “نوورئابادمهمهسهنی”، “شه‌هڕه‌زا”، “ڕه‌شت”، “به‌همه‌ئی”، “كرماشان” و “هه‌مه‌دان” له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه. مۆعه‌لیمانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی خانه‌نشینكراوان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه به دوای بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌ستی پێكردووه