رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خاكه‌ڵێوه، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌وانه تاران، ئه‌لبۆرز، مه‌ركه‌زی، كرماشان، ئه‌راك، شووش، نه‌یشابوور و ساری به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعی شاره‌كانیان، خوازیاری زیاد كردنی حقووقه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: حقووقی چوار ملیۆن تمه‌نی له ژێر هێڵی هه‌ژاری ١٠ ملیۆن تمه‌نی دایه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمین ئیجتیماعی بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوان خوازیاری كۆتایی هێنان به نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردن بوون.