ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان، به سه‌دان هه‌زار كه‌س له پێته‌ختی ئه‌مریكا له ساڵڕۆژی پێشكه‌شكردنی وتاری مێژوویی “ماریتن لۆتێركینگ” واته “من ئاواتێكم هه‌یه”، له‌ئاست نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و توندووتیژی پۆلیس له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
“مارتین لۆتێركینگ” له‌ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا، ساڵی ١٩٦٣ له ده‌ورووبه‌ری “نه‌شناڵ ماڵ” پاركی نیشتمانی واشینگتۆن به پێشكه‌ش كردنی وتارێكی مێژوویی به ناوه‌ڕۆكی “من ئاواتێكم هه‌یه”، وێڕای پشتیوانی له خواستی كۆمه‌ڵگای ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا وتی: “خواستی ئه‌وان سبه‌ینێكه‌ی به‌بێ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هه‌ڵاواردنه”. ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥٧ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا، ناڕازییانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خوازیاری دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ڕه‌گه‌زین.