ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له زه‌ره‌رمه‌ندانی شیركه‌تی ئازویكۆ له ناڕه‌زایه‌تی به تاڵانكاریی ئه‌م شیركه‌ته و ڕاده‌ست نه‌كردنی شه‌ش هه‌زار ئۆتۆملێلی ئێم جه‌ی ٣٦٠ و وڵامنه‌دانه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی به خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ئازویكۆ كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كانی جۆری “ئێم جه‌ی ٣٦٠”ه له ئێران، به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنیه‌كانی، زۆرێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ڕاده‌ستی مشته‌ریه‌كانی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه قه‌راردادی پێش فرۆشی له‌گه‌ڵ مشته‌ریه‌كانی خۆی هه‌بووه. شایانی باسه، ئه‌م شیركه‌ته له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی “ئێم جه‌ی ٣٦٠”ی ده‌ستپێكردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه شیركه‌تی ئازویكۆ وێڕای متمانه پێدان به مشته‌ریه‌كانی، ده‌ستی كرد به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل له ساڵی ٩٧دا و پاش تێپه‌ڕینی ٢ ساڵ، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی دراوی ده‌وڵه‌تیی ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن، هێشتا ئۆتۆمبیله‌كانی ڕاده‌ستی مشتریهكانی نه‌كردووه.