دەرچوانی دانەمەزراوی بەشە تەندروستیی و پزیشكیەكان لەهەڵەبجە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆبوونه‌وه و داوای دامەزراندن له ده‌م وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كرد و ڕایانگه‌یاند: ده‌رسمان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت به خه‌ڵك كه‌ین و دامه‌زران مافی خۆمانه.
ده‌رچوانی زانكۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە كۆبوونه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند داواكارین حكومەت ئاوڕمان لێبداتەوە، چونكە وەك دەرچووی هەر وڵاتێكی دیكە شایانی دامەزراندین بۆ ئەوەی خزمەت بكەین. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه: داواكارین كەرتی تەندروستی بەرەو پێشەوە ببرێت، چیتر نەخۆشخانەكان بەخۆبەخش و فێرخواز پڕنەكرێتەوە، ئەوانەشی خانەنشین دەبن لەجێگەیان كەسانی دیكە دابمه‌زرێت.
