به‌پێی راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز، به هۆی هاتنی رۆژی كۆمه‌ڵه، له‌سه‌ر گلكۆی هاورێی گیانبه‌خت كردوو “موسته‌فا عه‌ره‌ب”، كۆبوونه‌وه و یادی ئازیزیان به‌رز راگرت.
به پێی ئه‌م هاواڵه، به‌شداربووان له رێوره‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز، له‌سه‌ر گڵكۆی هاورێی گیانبه‌خت كردوو “موسته‌فا عه‌ره‌ب”، یادی ئازیزیان به‌رز راگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیزم، نوێ كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دێكهوه كه به ده‌ستمان گهیشتووو، رۆژی ٢٢ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له شاری سه‌قز، له‌سه‌ر گڵكۆی هاورێیانی گیانبه‌خت كردوو،”محه‌ممه‌د حوسه‌ین كه‌ریمی”،”ره‌ئووف كه‌ریمی”،”یه‌حیا خاتوونی”، و كۆمه‌ڵێكی دێكه له گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئارمان و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه، نوێ كرده‌وه.