كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێردۆسیی شاری سنه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕزایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری كوردستان، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستفرۆشان خوازیاری ئه‌وه‌ن كه كاره‌كه‌یان له كاتژمێر ٤ و نیوی ئێواره‌وه ده‌ستپێبكات به‌ڵام شاره‌داری كاتژمێری ده‌ستپێكی كاره‌كه‌یانی، ٦ و نیو ڕاگه‌یاندووه و ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ناڕازیان، ده‌بێته هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی به‌رچاوی داهاته‌كانیان.