
كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشان و كاسبكارانی شارستانی سیمۆرغ له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای ته‌عتیل كرانی بازاڕی حه‌فتانه به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه، له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌راندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ پشتیوانییه‌كمان لێ نه‌كراوه.
