ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له داواكارانی مه‌سكه‌نی مێهر له خۆڕه‌مشار و ئه‌هواز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
داواكارانی مه‌سكه‌نی مێهری خۆڕه‌مشار، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ساختمانی ئیداره‌ی گشتی ڕێگا و شاری سازی، به هۆی ته‌كمیل نه‌بوون و دوا كه‌وتنی چه‌ندین ساڵه له سپاردنی ئه‌م واحیدانه، ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێل و خانه‌نشینانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌هواز كه ئه‌وانیش له داواكارانی مه‌سكه‌نی مێهری نه‌وتی ئه‌هوازن، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگا و شارسازی خووزستان،كۆبوونه‌وه و له ئاست دوا كه‌وتنی سپاردنی ئه‌م واحیدانه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.