داتیشتووانی گوندی ئاغا جاڕیی سه‌ربه بێهبه‌هان له ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی ئاو له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی بێهبه‌هان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی فه‌رماندار به خواسته‌كانیان، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌رگای فه‌رماندارییان به‌ستووه. به وته‌ی ناڕازیان، سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنی فراوانی به‌رپرسان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا، هیچ كام له كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به‌رده‌وام گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاو به‌ره‌وڕوو بووه.