ڕۆژی یهكشهممه ٦ی مانگی گهلاوێژ، بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزاریی، هاوڵاتییانى ناحیەى “سکتان”ى سەر بە شاری “کۆیە” كۆبوونهوه و رێگاى سەرەکیى شەقڵاوە ـــ کۆیەیان داخست.
هاوڵاتییانى ناحییەکە ڕایانگهیاندووه كه ماوەى مانگێکە شەقامی سەرەکیی ناحییەکە کارى نۆژەنکردنەوەى وەستاوە و چەند جارێکیش داواکارییەکانیان بە بەرپرسانى ناحیەکە گەیاندووە، بەڵام ههتا ئێستا وڵامیان نەداونەتەوە. باسیان لەوەشکردووە كه بەهۆى جێبەجێنکردنى داواکانیان رێگاى سەرکیی ناحییەکەیان بەرەو شەقڵاوە بە رووى شۆفێراندا داخستووە. جێگهی ئاماژهیه، ناحیەى سکتان دەکەوێتە نێوان قەزاى شەقڵاوە و کۆیە، رێگایەکى سەرەکییشە لە نێوان ئیدارەى راپەڕین و کۆیە و سلێمانى.