
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، خۆیندكارانی زانكۆی بجنورد له ناڕه‌زایه‌تیی به هاوێشتنی مۆشه‌كی سپا به‌ره‌و فرۆكه‌ی ئوكراینی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، هێزه‌كانی تایبه‌تی نیروی ئینتزامی و حه‌راسه‌تی زانكۆ، به هێرش بۆ سه‌ر خۆیندكاران هه‌وڵییان بۆ بڵاو پێكردنیان دا. ناڕازییان به بێ له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به هه‌ڵكردنی موم و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌خت كردووان ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌ت كارانهیهی ڕژیم، یادی قوربانیان یان به‌رز ڕاگرت. شایانی باسه، لانیكه‌م ١٥ خۆیندكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
