پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
![كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی بواری حقووق له تاران 3 تجمع اعتراضی دانش آموختگان رشته حقوق سراسر کشور1](https://ku.komalah.org/wp-content/uploads/تجمع-اعتراضی-دانش-آموختگان-رشته-حقوق-سراسر-کشور1-300x225.jpg)
كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی بواری حقووق ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی پوشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به له خواره‌وه‌ی ئاستی ئه‌زموونی وه‌كاله‌ت و بێكاربوونی زۆربه‌ی ئه‌م خوێندكارانه، له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی پارێزه‌ران، كارناسان و ڕاوێژكارانی قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای باس كردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌وانه، له خواره‌وه بوونی زه‌رفییه‌تی وه‌رگرتنی پارێزه‌ر له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار و گرانی حه‌قی پارێزه‌ری به‌هۆی كه‌مبوونی پارێزه‌ر، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونی وه‌كاله‌ت له سه‌ر بنه‌مای زانستی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری خوێندكارانی ئه‌م بواره بوون.