رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی رێبه‌ندان، كۆمه‌لێك له خه‌ڵكی گوندی لافاولێدراوی “پۆل دۆخته‌ر”، له ناره‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بۆنیادی مه‌سكه‌نی ئه‌مشاره، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه برد.
نارازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هۆكاری ناره‌زایه‌تیه‌كانیان، كه‌مته‌رخه‌می له‌ئاست ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان راگه‌یاند. و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رێوبه‌رانی حكوومی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی تا گه‌یشتن به گشت خواسته‌كانیان، درێژه پێده‌ده‌ن.