ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خەڵکی شەنگال لەدژی ڕێککەوتنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق دژ به سیسته‌مه‌ی خۆبه‌ڕیه‌وه‌به‌ری شەنگال، جاده و شه‌قامه‌كانیان داخست و ڕێگرییان كرد له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوه‌ندی شه‌نگال.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه هیزەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری سوپای عێراق، لە دەوروبەری شەنگال بڵاوەیان پێکراوە و دەیانەوێت بچنە ناو شەنگال. خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لەو بارەوە ڕایگه‌یاندووه کە ئەوان لەدژی هه‌ر چه‌شنه پیلانێك دژ به گه‌له‌كه‌یان ده‌وه‌ستێن و چی تر ڕێگه ناده‌ن گه‌له‌كه‌یان له ژێر مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی و كۆشتندا بژین.