کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن كێلگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌ هه‌ولێر

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن كێلگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن كێلگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پوشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان لە ناڕه‌زایه‌تیی بایه‌خ نه‌دان به‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌ به‌رامبه‌ر بینای په‌رله‌مانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ كۆبوونەوەکەیاندا ڕایانگه‌یاند، هێنانى مریشکى لە دەرەوە دەبێتە هۆى زیادبوونى بێکارى. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان داوا دەکەن هێنانی بەرهەمى بیانى قەدەغەبکرێت و بایەخ بە بەرهەمی ناوخۆ بدرێت. لە ڕابردوودا چەندین جار خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.