ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوانی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌هامداری شیركه‌ت ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه یه‌ك له‌سه‌ر سێ مۆتاڵباتی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، په‌رداخت كراوه. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئه‌م كاته، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه.