ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی سه‌ندووقی خانه‌نشینی فوولادی پارێزگای ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی حقووقه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و سه‌ندووقه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشین كراوانی ناڕازی خوازیاری زۆر بوونی حقووقه‌كانیان به نیسبه‌ت هه‌ڵئاوسان و گرانی له ئێران دا بوون و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بیمه‌كانیان ده‌كرد. شایانی باسه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵئاوسانێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕووی كردووه‌ته ئه‌و وڵاته و سه‌ره‌ڕای گرانی پێداویستی و خۆراكی ڕۆژانه، هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم ئاوڕێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشین كراوانی ئێران نه‌دراوه‌ته‌وه.