ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشین كراوانی سندووقی فوولادی ئه‌هواز به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسان سازیی بوون.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن و باشتربوونی گوزه‌رانی خانه‌نشین كراوانن. هه‌روه‌ها خوازیاری باشتربوونی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بوون. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوایان له به‌رپرسان كردووه كه له‌ساڵی ١٣٩٩ گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسان سازیی به‌كرده‌وه ده‌ربێت و به‌م مه‌به‌سته له گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوون هه‌زار میلیارد تمه‌ن بۆ ته‌رحی یه‌كسان سازیی خانه‌نشین كراوانی سندووقی فوولاد ته‌رخان بكرێت.