ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوانی دۆخانیاتی ڕه‌شت، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستنیشان كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری دۆخانیات و جێگره‌كانی، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دۆخانیات زیاتر له ٤٠ كه‌س له خانه‌نشین كراوانی سه‌رله‌نوێ هێناوه‌ته‌وه سه‌ركار و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه منداڵه‌كانیان و لاوانی خوێنده‌واری ئه‌مشاره بێكارن. شایانی باسه، ئه‌م خانه‌نشین كراوانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕه‌شت و باقی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.