خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، پاش به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانێك، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خۆزستان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینان خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان، پێدانی حقوق به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌بردنی یاسای هاوسانسازیی حقوق، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، پێدانی پاداشی كۆتایی ساڵ و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ڕایگه‌یاندووه.