كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامێكی باش و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانی یه‌كسان كردنی حقووقه‌كان كرده‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، كێشه‌ی ته‌رحی یه‌كسان كردنی حقووقه‌كان چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌م چاكسازییه ده‌ستكه‌وتێكی كه‌می بۆ ئه‌وان بووه به جۆرێك كه ته‌نیا ٢٠ تا ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن به حقووقه‌كانیان زیاد كراوه. ده‌شڵێن: نامه‌ی ئێعتڕازییان بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی پله باڵای ڕژیم نووسیوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.