ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی مۆخابراتی سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خراپی باری مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی كاملی ئائیننامه‌ی دامه‌زراندنی پێرسۆنێلی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٩٨ بوون. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌ریه هیچ میلله‌تێك نه‌یدیوه”، خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی سندووقی خانه‌شنینی مۆخابرات بوون.