كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له ئۆستانه‌كانی ئیسفه‌هان و خووزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له به‌رانبه‌ر بینای سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له ناوه‌ندی ئه‌و دوو ئۆستانه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووق به پێی هێڵی هه‌ژاری، ده‌رمانی خۆڕایی، چاكسازی له گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووق و گواستنه‌وه‌یان له ڕه‌دیفی بودجه‌ی ٩ بۆ ڕه‌دیفی بودجه‌ی ٧ بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوان له به‌شێكی دیكه له خواسته‌كانیاندا خوازیاری، په‌رداختی سه‌روه‌ختی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له بودجه‌ی سه‌نه‌وات، به‌ستنی قه‌راردادی ده‌رمان به پێی ئایین نامه‌ی و بڕیارنامه‌كانی سه‌نعه‌تی فوولاد، دابین كردنی بیمه‌ی عۆمر و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی فوولاد، و كه‌ڵك وه‌رگرتن له بنه‌ماڵه‌ی خانه‌نشینكراوان بۆ دابین كردنی هێزی كار سه‌نایه‌عی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و شیركه‌ته‌كانی ژێر مه‌جمووعه‌ی بوون.