رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، خانه‌نشینكراوان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به به‌رێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی، خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌كان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، نه‌یشابوور، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، خۆره‌م ئاباد، ئه‌راك، ته‌ورێز، یه‌زد، ئه‌رده‌بیل، كرماشان، قه‌زوین، شووشتر، ئیلام، كه‌ره‌ج، بجنوورد، ساری، بیرجه‌ند، به‌رێوه‌چوون. و خانه‌نشینكراوان له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كانیان خوازیاری به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌بوونی نابه‌رابه‌ری و زیادكردنی حقووقه‌كانیان بۆ سه‌ره‌وه‌ی ١٢ ملیۆن هێلی هه‌ژاری، هه‌بووۆنی بیمه‌ی كاملی بێیه‌رامبه‌ر و هه‌بوونی مه‌سكه‌ن، ئازادی مافی كۆبوونه‌وه، رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی راده‌ربڕین، مانگرتن، وه‌كوو مافه‌كانی سه‌ره‌تایی گشتی به دوور له ئه‌منییه‌تی كردن و كۆتایی هێنان به دزی و ئیختلاس و گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كان بۆ سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیێجتیماعی، بوون.