کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینكراوانی فوولاد

تجمع بازنشستگان و مستمری بگیران صندوق بازنشستگی فولاد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سندووقی فوولاد له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان و ئه‌هواز، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سندووقه‌ خوازیاری وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینكراوانی فوولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، دابین كردنی ده‌رمانی بێبه‌رامبه‌ر، هاوسانسازی حقووق و گواستنه‌وه‌یان له‌ڕه‌دیفی ٩ی بودجه‌ بۆ ڕه‌دیفی ٧ی بودجه‌، به‌شداربوون له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها دابین كردنی خزمه‌تگۆزاری كارامه‌ی ده‌رمانی به‌ پێی ئایین نامه‌ی فوولاد بوون. به‌شێكی دیكه‌ له‌ داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نایه‌عی فوولاد، كه‌م كردنه‌وه‌ی پاره‌ی بیمه‌ی عومر و ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان له‌ خانه‌نشینكراوانی سیتادی و مه‌عده‌نییه‌.